گفتوگۆ/كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
زۆرن ئه‌وانه‌ی قه‌ده‌ر وای لێكردوون له خاك و نیشتمانی خۆیان دا بۆ وڵاتێكی تر كۆچ بكه‌ن ، به‌ڵام هه‌رگیز رۆحی نیشتمان په‌روه‌ری و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان بۆ ساتێكیش له بیر نه‌چووه‌و له هه‌ر بوارێكدا بێت ئه‌سپی خۆیان تاوداوه، خاتوون "سارا"ش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی توانیویه‌تی له‌رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری (ئاڵای كوردستان ) گه‌له‌كه‌ی به جیهان بناسێ وخزمه‌تێكی زۆر به كوردستان بكات ،بۆ زیاتر ئاشنا بوون به پرۆژه‌كه‌ی چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته كرد.
- ئه‌گه‌ر كورته‌یه‌ك له ژیانی خۆتمان بۆ باس بكه‌یت؟.
* ناوم (سارا ئارام)ه خه‌ڵكی كه‌ركووكم، له 1991 كوردستان‌م جێهێشتووه،له ساڵی 1995 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م چووین بۆ وڵاتی نیوزیله‌ند،ئێستاش هه‌ر وڵاتی نیوزلاندا ده‌ژیم، پیشه‌م كاری مۆده‌یه، به‌جلوبه‌رگی كوردی و پێشمه‌رگه چه‌ندین كاری مۆده‌م كردووه..
- بیرۆكه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ت چۆن سه‌ری هه‌ڵدا؟
* ئه‌وه حه‌زو خولیای من بوو كه ئاڵای كوردستان به هه‌مووی جیهان بیناسێنم ، له‌و كاته‌وه‌ی كه هه‌ستم كرد وڵاته‌كه‌م پێویستی به پشتگیری هه‌موو تاكه‌كانی هه‌یه، بڕیارم دا ببمه نمایشكاری ئاڵا، ئه‌م جۆره نمایشكارییه له هه‌موو دونیا هه‌یه ، تا ئێستا به جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه له 20 وڵاتی جیهانی ئاڵای كوردستان‌م به‌رز كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بماناسێت.
- هه‌وڵت نه‌داوه سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ش بكه‌یت ، كه دژی ئاڵای كوردستانن ؟
* نا، تا ئێستا نه‌ڕۆیشتوومه بۆ ئه‌و وڵاتانه، به‌ڵام بۆ داهاتوو به‌رنامه‌م بۆ ئه‌و وڵاتانه هه‌یه.
- له‌و وڵاتانه‌ی سه‌ردانت كردوون ، پێشوازی له‌سه‌ر ئاستی هاووڵاتیان چۆن بوو؟ ئایا زانیاری‌یان له‌سه‌ر كوردستان و ئاڵای كوردستان هه‌بوو؟.
* هه‌موویان تا ئێستا زۆر به جوانی هاتوونه‌ته پێش و پرسیاریان لێم كردووه ئه‌وه ئاڵای كوێیه، منیش به‌ووردی باسی دۆزی كوردم بۆ كردوون، زۆر كه‌سیش لێمانی پرسیوه كورد كێن و كوردستان له كوێیه؟
- ئه‌و گرفت و كێشانه چین له كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كانت هاتوونه‌ته سه‌ڕێت؟
* به‌ڵی زۆرجار كه‌سانی دژه كورد به كۆمێنێت و مه‌سه‌نجێر بێ رێزییان پێم كردووه، به‌ڵام من زیاتر گوڕتر ده‌بم له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌م.
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ردانت كردوون چه‌ند وڵاته و له‌داهاتوودا سه‌ردانی چه‌ند وڵاتی تر ده‌كه‌یت؟
*تا ئێستا بۆ 20 وڵات رویشتوومه و له به‌رنامه‌مدایه كه هه‌ر ساڵ سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێك بكه‌م. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره بكه‌م چه‌ند ڤیدیۆیه‌كم ئاماده كردووه كه تێیادا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك قسه له‌سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌كه‌م. له به‌رنامه‌مدایه به‌م زووانه سه‌ردانی كوردستان بكه‌م و سێیه‌من پڕۆژه‌م له كوردستان جێبه‌جێ بكه‌م.
- ده‌ستان خۆش بێت هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌خوازین.
* منیش سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.