بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ویلایه‌تێكی ئه‌مریكای هه‌ژاند  

به‌گوڕی 5،6 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥،٦ پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكای هه‌ژاند.

ناوه‌ندی رووپێویی جیۆلۆجی ئه‌مریكا USGS بڵاویكرده‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥،٦ پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی پێنج كیلۆمه‌تر له‌ باشووری رۆژئاوای ناوچه‌ی پێترۆلیاوه‌ دوور بووه‌، ویلایه‌تی كالیفۆرنیای هه‌ژاندووه‌ و له‌ قوڵایی ٩،٥ له‌ ناخی زه‌ویدا روویداوه‌.

هێشتا دیار نییه‌ ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه‌ كه‌ناراوه‌كانی باكووری ویلایه‌ته‌كه‌ی هه‌ژاندووه‌، زیانی گیانی و ماڵی لێكه‌وتۆته‌وه‌ یان نا.