په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى به‌خشى به‌وه‌زیرانى داد ، ناوخۆ ، به‌رگری

له‌دانیشتنى ئه‌مرۆی په‌رله‌مانى نوێنه‌رانى عێراق


په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى به‌خشییه‌ سێ كاندیدى پێشنیازه‌كراوه‌كان بۆ پوسته‌ به‌تاڵه‌كان 
به‌پێى میدیاكانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ى حوزه‌یرانى 2019، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ بیست و شه‌شه‌مین دانشتنى  به‌مه‌به‌ستى متمانه‌دان به‌ وه‌زیره‌ نوییه‌كانى كۆبوویه‌وه‌ و سێ كاندیدى پێشنیازكراو بۆ پوسته‌ به‌تاله‌كان له‌لایه‌ن زورینه‌ى ده‌نگده‌رانى په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كران. 

به‌گوێره‌ى میدیاكان، هه‌ریه‌ك له‌ حاكم فاروق ئه‌مین كاندید بۆ وه‌زاره‌تى داد و نه‌جاح حسن عه‌لى ئه‌ل شه‌مه‌رى كاندید بۆ وه‌زیرى به‌رگرى و یاسین ته‌ها ئه‌ل یاسرى كاندید بۆ وه‌زیرى ناوخۆ توانیان متمانه‌ى په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێننن، به‌ڵام سه‌فانه‌ حه‌مدانى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق نه‌یتوانیووه‌ متمانه‌ى په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنى و ره‌تكرایه‌وه‌. 

جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ دواى 200 ڕۆژ به‌سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراق تێپه‌را  و چوار وه‌زاره‌ت بى وه‌زیر مابووه‌ و ئه‌مڕۆ سێ كاندید بۆ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و داد و به‌رگرى ده‌ستنیشان كران. 
اماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز