ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدهگهێنێت ، ڕاهێنەرێک لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن 3 ساڵ و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راشیدهگهێنێت ، ڕۆژی هەینی 21ی حوزەیران، منداڵێكی تەمەن 3 ساڵ ڕەوانەی نەخۆشخانەی بۆکان کراوە کە بەڵگەکان باس لەوە دەکەن کە دەستدرێژی کراوەتە سەر.
دهشڵێت ، باوک و دایکی ئەو کچە تەمەن سێ ساڵانە هەردووکیان نابیستن، سکاڵایان لەسەر ڕاهێنەری کچەکەیان تۆمار کردووە کە کچەکەیان ئازار داوە و دەستدرێژی کردووەتە سەری.
ههروهها ههنگاو رایدهگهێنێت ناسنامەی ئەو پیاوە کە دەستدرێژی کردووەتە سەر ئەو کچە منداڵە بابەک. م قوتابی مێعماری یەکێک لە زانکۆکانی بۆکان ڕاگەیەندراوە کە هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەر کراوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.