مه‌هدی خۆشناو ، پیاوی هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌ !..

دڵی، هاوین ئاسا

ن/ سالار عوسمان

بیری پیاوێك ده‌كه‌م

چاوه‌كانی، به‌هار ئاسا

سه‌وز سه‌وز

به‌دوای جونیدا ، وێڵ

 

بیری پیاوێك ده‌كه‌م

دڵی، هاوین ئاسا

گه‌رم گه‌رم

ئێستایش بۆ سه‌ربه‌خۆیی لێ ئه‌دا

 

بیری پیاوێك ده‌كه‌م

په‌نجه‌كانی، پایز ئاسا

زه‌رد زه‌رد

وا مه‌رگ ئه‌نوسێته‌وه‌

 

بیری پیاوێك ده‌كه‌م

یاده‌كانی، زستان ئاسا

دڵۆپ دڵۆپ

به‌سه‌رما داده‌بارێ و

هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه‌

 

بیری پیاوێك ده‌كه‌م

ناوی ( مه‌هدی خۆشناو ) ه‌ !..

كوردستان تیڤی/ كامران