ئەمڕۆ سێشەممە ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى هه‌رێم راگه‌یاندراوێكى لەبارەی ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌یەك لە سنووری شارەوانیی سلێمانی بڵاوكردەوە، توانیویانە زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بگەڕێننەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان هاتووه، له درێژه‌ى كاروچالاكییه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له پاراستنى سامانى گشتیی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى له داوایه‌كى هه‌واڵده‌رى و به چه‌ندان نووسراوى فه‌رمى به‌دواداچوونى كردووه بۆ هۆكارى جێبه‌جێ نه‌كردنى كۆمپانیاى (ك.ق) بۆ ئیلتزاماتى دارایى به‌رامبه‌ر شاره‌وانى سلێمانى له پێدانى زه‌وى بۆ پڕۆژه‌یه‌كیان.
دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ئاگاداریان كردینه‌وه كه كۆمپانیای ناوبراو بڕى (5 ملیار و 481 ملیۆن و 846 هه‌زار دینار)ى خستووه‌ته سه‌ر حیساباتیان له‌به‌رامبه‌ر ته‌ملیكردنى زه‌وى ئاماژه پێدرا، واته ئه‌و بڕه پاره‌یه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ شاره‌وانى.
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه كارچالاكییه‌كانیان بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.