ڤیدیۆ... ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كى (هه‌ڵۆى زه‌به‌لاح)ى ره‌وانه‌ى بۆشایى ئاسمان كرد

ئه‌م مووشه‌كه‌ 24 مانگى ده‌ستكردى هه‌ڵگرتووه‌

به‌پێى هه‌واڵێكى نیویورك تایمز، بنكه‌ى بۆشایى كینه‌دى له‌ ویلایه‌تى فلۆریدای  ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 6:30ى به‌یانى به‌ كاتى گرینج مووشه‌كێكى فالكۆن هێڤیى واته‌ "هه‌ڵوى زه‌به‌لاح" كه‌  24 مانگى ده‌ستكردی هه‌ڵگرتووه‌  به‌سه‌ركه‌وتوویى له‌ وێستگه‌ى هێزى ئاسمانى كه‌یب كاناڤیرال ره‌وانه‌ى بۆشاییه‌كانى ئاسمان كرا.

به‌پێى زانیارییه‌كان مووشه‌كه‌ به‌هێزه‌كه‌ هه‌ندێك بارى هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ بۆ خوڵگه‌ی ئاسمان ده‌یبات، له‌نێوان باره‌كه‌دا چارۆگه‌ باڵى خۆرىی (كه‌ به‌كاردێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى خۆر بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌كان )هه‌روه‌ها ئه‌م مووشه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ خۆله‌مێشى 152 ته‌رمى سوتێندراوى مرۆڤ وكاتژمێرێكى ئه‌تۆمى هه‌ڵگرتووه‌ 

ئیلۆن ماسك به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى Spacex رایگه‌یاند: " ناردنى ئه‌و موشه‌كه‌ بۆ بۆشاییه‌كانى ئاسمان به‌ قورسترین ئه‌ركى كۆمپانیاكه‌ى داناوه‌ تا ئێستا به‌ سه‌ركه‌وتوویى ره‌وانه‌ كراوه‌ و ده‌توانێت ببێته‌ هانده‌ری كارى زیاترى حكومه‌تى ئه‌مریكا بۆ كۆمپانیاى فالكۆن هێڤى "هه‌ڵۆى زه‌به‌لاح" .