لاڤرۆڤ :گۆڕینی خاكی سووریا بۆ گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران قه‌یرانه‌كه‌ قووڵتر ده‌كاته‌وه‌

دۆخی كه‌نداوی به‌سڕه‌ و پێشهاته‌كانی سووریا زۆر مه‌ترسیدارن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ دۆخی كه‌نداوی به‌سڕه‌ و پێشهاته‌كانی سووریا زۆر مه‌ترسیدارن، رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی خاكی سووریا بۆ گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، قه‌یرانه‌كه‌ قووڵتر ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وسێرگی شۆیگو، وه‌زیری به‌رگری رووسیاو سه‌میح شوكری،  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر و محه‌مه‌د زه‌كی، وه‌زیری به‌رگری میسر، ، له‌ مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوارقۆڵییان ئه‌نجامدا.

له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا لاڤرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سووریا و كه‌نداوی به‌سڕه‌ روونكردنه‌وه‌ی دا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دۆخی كه‌نداوی به‌سڕه‌ و پێشهاته‌كانی سووریا زۆر مه‌ترسیدارن و رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی خاكی سووریا بۆ گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، قه‌یرانه‌كه‌ قووڵتر ده‌كاته‌وه‌.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان پشتیوانیی له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له‌ كه‌نداوی به‌سڕه‌ و دیالۆگی نێوان ئێران و وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ن.