ترامپ: به‌رپابوونی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ ناخایه‌نێت

هیچ هێزێكی پیاده‌ی ئه‌مریكی له‌ گۆڕه‌پانی‌ جه‌نگ نابێت

دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت، هەر شەڕێك لە دژی ئێران رووبدات زۆر ناخایەنێت، هیواش دەخوازێت نەگاتە ئەو رادەیەی شەڕی ئێران بكەن.


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ  ئاماژەی بەوەکردوە، سەرکردایەتی ئێران لاوازن و هیچ زیرەکیان نییە، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێراندا به‌رپاببێت، هیچ هێزێكی  پیاده‌ی ئه‌مریكی له‌ گۆڕه‌پانی‌ جه‌نگ نابێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی حوزه‌یرانی 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی فۆكسی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵی ئابووری رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێراندا به‌رپاببێت، هیچ هێزێكی  پیاده‌ی ئه‌مریكی له‌ گۆڕه‌پانی‌ جه‌نگ نابێت.


لەبارەی هێزی ئێرانەوە جەختی لەوەکردەوە سەرکردایەتی ئێران لاوازن و هیچ زیرەکیان نییە.

سەرۆکی ئەمریکا هیوای ئەوەی خواست جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بەرپانەبێت، چونکە ماوەکەی درێژە ناخایەنێت.