تایلۆر فریتزو نازناوی پاڵه‌وانێتی به‌ریتانی به‌ده‌ستهێنا

له‌یاری تێنسى سه‌رزه‌وی له‌ئاستى پیاواندا


هه‌ر له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی ئیستبۆرنی بریتانی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی پیاواندا، یاریزانی لاوی ئه‌مه‌ریكی تایلۆر فریتز ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی تۆماركردو نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا

 تایلۆر فریتزی پۆلێنكراوی چلودووه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان له‌ یاری كۆتایدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش چوار له‌ سام كوێری هاونیشتیمانیه‌كه‌ی و پۆلێنكراوی حه‌فتاونۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و یاریه‌كه‌ش به‌ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش فریتزی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ یه‌كه‌م نازناوی له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی پیشه‌گه‌ران مسۆگه‌ركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا، كوێری ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ نه‌یتوانی یازده‌مین نازناو له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی بباته‌وه‌