به‌ڤیدیۆ.. لە چین به‌هۆى زریان شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و 190 كه‌سیش بریندارن

به‌و هۆیه‌وه‌ 3 هه‌زار و 600 خانو رووخاون

به‌پێى میدیاكانى چین، دوینى چوارشه‌ممه‌ 3ى حوزه‌یرانى 2019، زریان و گه‌رده‌لولێكى به‌هێز له‌ باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى چینى دا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 6 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و 190 كه‌سى دیكه‌ش بریندارن.

زریان و گه‌رده‌لولێكى به‌هێز له‌ شارى كه‌یوانى داوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ هه‌رێمى لیاونینگ و نزیكى نیو ملیۆن هاوڵاتى نیشته‌جێ ئه‌و شاره‌ن، به‌و هۆیه‌وه‌ 3 هه‌زار و 600 خانو رووخاون و كارى له‌  9 هه‌زار و 900 كه‌سى نیشته‌جێ شاره‌كه‌ كردووه‌.

هاوكات تیمه‌كانى فریاگوزاریى به‌ هاناى ناوچه‌كه‌وه‌ چوون و 1600 كه‌سیان له‌ ناوچه‌كه‌ گواستوه‌ته‌وه‌ و بۆ شوێنه‌ ئارامه‌كان و زیاتر له‌ 210 كه‌سیشیان رزگاركردووه‌.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز