ده‌ستپێكردنى دادگایى كردنى ئافره‌تێكى داعشى ئه‌ڵمانى كه‌ كچێكى ئێزدى به‌بێ ئاو جێ هێشتووە تا گیانى له‌ ده‌ستداوه‌

جێنیفه‌ر فینیش ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ و له‌ ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه‌ و ژیانی هه‌ژار بووه‌

به‌پێى هه‌واڵێك له‌ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بۆ یه‌كمجار له‌ شارى میونخ له‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیا دادگایكردنى چه‌كدارێكى داعش به‌ تۆمه‌تى به‌شداریكردنى شه‌ڕ و كوشتنى خه‌ڵك ده‌ستیپێكرد. 

جێنیفه‌ر فینیش چه‌كدارێكى ئافره‌تى داعشه‌ دادگایكردنى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد، به‌ تۆمه‌تى به‌شداریكردنى له‌ كوشتنى كچێكى ئێزدى، پارێزه‌رانى كچه‌كه‌ له‌نێوانیان دا ئه‌مه‌ل كلۆنى كه‌ لوبنانیه‌ و هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى بریتانییه‌، هه‌روه‌ها نادیه‌ موراد خاوه‌ن خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى پێیان وابوه‌ ئه‌م دادگایه‌ پێشینه‌یه‌كه‌ له‌ جیهاندا بۆ تاوانه‌كانى ڕێكخراوى داعش كه‌ دژى ئێزدیه‌كان كردوویانه‌.

جێنیفه‌ر به‌پێى تۆمه‌ته‌كانى، پارێزه‌ره‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ به‌ به‌ندكرنى هه‌تا هه‌تایى سزابدرێت، جێنیفه‌ر له‌ كاتى هاتنى بۆ ناو هۆڵى دادگا ده‌موچاوى داپۆشیبوو به‌ فایلێكى سوور تا ئه‌و كاته‌ى كامیراكان هۆڵى دادگایان جێهێشتبوو.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسى تۆمه‌ته‌كه‌ى جێنیفه‌رى كردووه‌ كه‌ به‌ گوێره‌ى تاوانباره‌كردنه‌كه‌ بێت، دادگا تۆمه‌تى به‌رپرسیارێتى له‌ ناو داعش ئاڕاسته‌ى جێنیفه‌رى كردووه‌ كه‌ وه‌ك به‌رپرسێكى داعش چه‌كى هه‌ڵگرتووه‌ و سه‌رپه‌رشتى جێبه‌جێكردنى ڕێنماییه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌ كردووه‌ وه‌ك رێز گرتن و پابه‌ندبوون له‌ پۆشاك كردنى جلوبه‌رگى ڕێكخراوه‌كه‌، هه‌روه‌ها جلوبه‌رگى ئافره‌تان و هێله‌كى ته‌قینه‌وه‌ى له‌ به‌ر كردووه‌ له‌ شاره‌كانى عێراق وه‌ك موسڵ و فه‌لوجه‌.

جێنیفه‌ر فینیش ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ و له‌ ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه‌ و ژیانی هه‌ژار بووه‌ و هه‌روه‌ها خوێندنى ته‌واو نه‌كردووه‌، له‌ ئه‌یلولى ساڵى 2014 ئه‌ڵمانیاى جێهێشتووه‌ و ڕووى كردوه‌ته‌ سوریا و په‌یوه‌ندى به‌ چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ كردووه‌ و دواتریش چوه‌ته‌ موسڵ و فه‌لوجه‌ له‌ عێراق.

دادگاى ئه‌ڵمانى له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا هاتووه‌، جێنیفه‌ر فینیش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌و ماوه‌دا كه‌ له‌ نێو ڕیزه‌كانى داعشدابوون له‌ نێو ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراوى ئێزدیه‌كان كچێكى ته‌مه‌ن پێنج ساڵان كه‌ له‌گه‌ڵ دایكیدابووه‌ و لێكیان جیاكردونه‌ته‌وه‌ و بردویانه‌ بۆ شوێنێكى تر، له‌ سكاڵا یاسایه‌كه‌ دا هاتووه‌، دواى چه‌ند ڕۆژێك كچه‌ ئێزدیكه‌ى ته‌مه‌ن 5 ساڵ نه‌خۆشبووه‌ و میزى كردووه‌ به‌خۆیدا، هاوسه‌رى جێنیفه‌ر چه‌كدارى داعش وه‌ك سزادانێك له‌به‌ر خۆر و رۆژێكى زۆر گه‌رم بووه‌ كچه‌كه‌ى به‌ستویه‌ته‌وه‌ تا له‌ بێ ئاوی مردووه‌، له‌و كاته‌شدا جێنیفه‌ر هیچ هه‌ڵویستێكى به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌بووه‌ بۆ ڕزگاركردنى ئه‌و منداڵه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز