هونه‌رمه‌ند نه‌ورۆز شه‌هاب: هونه‌ری ره‌نگ واتا ده‌رخستنی سێبه‌ری پشت ره‌نگه‌كان له‌ ناو جه‌سته‌ی تابلۆدا

بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی

گفتوگۆ/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

هونه‌رمه‌ند "نه‌ورۆز"خان ساڵانێكه‌ له‌ بواری هونه‌ری شێوه‌كاری كارده‌كات خاوه‌نی چه‌ندین پیشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شه‌ هونه‌ری وێنه‌كشان خولیاو حه‌زووی ئه‌و بووه‌ بۆیه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی خوێندن توانیویه‌تی په‌ره‌ به‌و به‌هره‌یه‌ بدات ، هه‌ربۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یكی ئه‌كادیمی فێری هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌چێته‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌شی شێوه‌كاری،دوایی له‌ ئه‌كادییمای هونه‌رجوانه‌كان ، بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆس له‌ هونه‌ری شێوه‌كار وه‌رده‌گرێت ئێستاش خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری (دیواربه‌ندی)یه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان  بۆ زیاتر ئاگاردار بوون به‌ ژیانی هونه‌ری خاتوو نه‌ورۆزخان به‌چه‌ندی پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه‌.  

ktv

- سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر باس له‌ كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی هونه‌ری خۆتان بكه‌یت .

* هونه‌رمه‌ند "نه‌ورۆز شه‌هاب سواره‌" ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان و كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌ كان  به‌شی وێنه‌ كیشان - هه‌ولێر ، خۆرسكانه‌ هونه‌ر له‌گه‌ڵم دا ئاوێته‌ بووه‌ له‌ ته‌مه‌نی چوار ساڵییه‌وه‌ هۆگری وێنه‌ كیشان بووم ، بۆیه‌ له‌ گشت قۆناغه‌كانی خوێندنم دا چالاكی هونه‌ریم هه‌بووه‌ تا ئێستا خاوه‌نی حه‌وت پیشانگای تایبه‌تیم به‌شداری چه‌ندین پیشانگای هاوبه‌شم كردووه‌ ئێستاش سه‌رقاڵی پرۆژه‌ ی دووه‌مم و سێیه‌م چواره‌میشم له‌ به‌رده‌سته‌ .

-  زۆر به‌ی هونه‌رمه‌ندان شێوازێكی تایبه‌ت به‌ كاركردن به‌خۆیان هه‌یه‌ شێوازی كاركردنی نه‌رۆرز خان  چۆنه‌؟

* كاره‌ كانم له‌ سه‌ر شێوازیك رێچكه‌ ده‌گرن كه‌ بتوانن ڕوون و ڕه‌وان زمانی ره‌ نگ و هێل ده‌ربخات شێوازی ئه‌كادیمی شێوازیكی ئاسان نیه‌، چونكه‌ پێویستی به‌ ئه‌زموون و شاره‌زایی زیاتره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌رخستنی  شێوه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی  ئاوێته‌ كردنی ره‌نگه‌كان به‌ یه‌كترییه‌وه‌ پێویستی به‌ ماندووبوونیكی زۆره‌ هه‌ر بۆیه‌ كاریگه‌رییه‌كی به‌رزی ده‌بێت ، له‌ سه‌رخودی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ و له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ریش.

ktv

-  هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ كوردستان له‌ چ ئاستێك دایه‌؟

* باشی و خراپی و به‌ره‌ و پێش ڤچوونی هونه‌ر به‌پله‌ی یه‌ك ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌رخودی هونه‌رمه‌ند خۆی كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماییه‌ كاره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات ، من زۆر په‌ستم به‌و هه‌ژمونی لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌به‌ شێك له‌ شێوه‌كاران كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، بێ تیگه‌یشتن له‌ كاره‌كه‌ و له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كی سه‌قه‌ت ، ئه‌مه‌ش كرچ و كاڵییه‌كی زۆر ده‌به‌خشێته‌ ئاستی هونه‌ری له‌ كوردستان ،به‌ڵام هونه‌رمه‌ند و كاری باشیش  هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ به‌شی شێوه‌كاری به‌ڵام زۆر كه‌مه‌ن.

- مه‌رجه‌ هه‌موو تابلۆیه‌ك شاره‌وه‌ بێت واته‌ پێوستی به‌ شیكردنه‌وه‌ بێت بۆ بینه‌ران؟

* هونه‌ری ره‌ نگ واتا ده‌رخستنی سێبه‌ری پشت ره‌نگه‌كان له‌ ناو جه‌سته‌ی تابلۆدا ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌ توانین شاراوه‌ كان له‌ رێی ره‌نگ و تابلۆوه‌ بۆ خه‌لك ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌ی گه‌وره‌ یی و پیرۆزی و په‌یامی هونه‌ر له‌چی دایه‌ و خزمه‌تی كێی پێ بكه‌ین ؟! هونه‌ر زانستیكی قوڵ و بێ كۆتایه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ ره‌نگی تابلۆكان وه‌ك ووشه‌ی په‌رتوكه‌كان له‌ خزمه‌ت خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌ دابن .. به‌ڵام شێواز و تابلۆی تریش هه‌یه‌ كه‌ هونه‌رمه‌د ته‌نها بۆ خزمه‌تی خۆی به‌كاری دێنیت ، به‌وه‌ی كه‌ تایبه‌مه‌ندییه‌ كه‌سیتیه‌كانی خۆی یان  و ناخی خۆی له‌سه‌ ر تابلۆ هه‌ڵده‌رێژ، ئه‌وه‌ شتێكی تره‌ و په‌یوه‌ندی به‌ هونه‌رمه‌ند خۆیه‌ وه‌ هه‌یه‌ .

ktv

- هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ پیكاسۆ ده‌ڵێت" نیگار كردن رێگایه‌كی تره‌ بۆ نووسینه‌وه‌ی یادگاره‌كان" تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ چوونه‌ی؟

* راسته‌ره‌ نگ و ووشه‌ هه‌ میشه‌ ده‌ڕبری ناخ و ره‌ های ده‌ڕوانن هه‌میشه‌ ده‌ربڕی  شته‌ شاراوه‌كانن ره‌نگ واتا ده‌ رخستنی بوون له‌ ناو بوونێكی تر دا .

- له‌نێوان به‌هره‌ و ئه‌زموون  هونه‌رمه‌ند نه‌ورۆز خان خۆی له‌ كوێ ده‌بینیته‌وه‌؟

ktv

* ئه‌زموون گه‌وره‌ ترین رێگای به‌ره‌ و پێش بردنی به‌هره‌ و تواناكانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌زموون و هه‌وڵدان نه‌ بێت به‌هره‌ و هونه‌ر و تواناكان  كرچ و كاڵ ده‌ بن و به‌ره‌ و پووكانه‌وه‌ ده‌چن  به‌ مانه‌یه‌كی تر هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن .. ئه‌زموون فێری زۆر شتی كردم ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ كاره‌كانم جیاوازیان له‌گه‌ڵ كاری پیشترم هه‌ یه‌ .

- ماوه‌یه‌كه‌ به‌رێز تان سه‌رقاڵی كاری هونه‌ری  دیواربه‌ندین ده‌كرێت ئاماژه‌ به‌و بیرۆكه‌یه‌ بده‌یت؟

* ئه‌و پرۆژه‌ یه‌ دیواربه‌ندیه‌ به‌ دریژایی پتر له‌ ١٠٠ مه‌تر و به‌ رزی ٣ مه‌تر له‌ میحوه‌ری خازر به‌ پشتیوانی خواو هاوكاری هاورێ و هاوژیانم "ده‌ریا بابان " ئه‌نجامی ده‌ده‌م بۆ  براپێشمه‌رگه‌كان كه‌ كارێكی خۆبه‌خشیه‌ به‌ڵام ئه‌ركه‌ ماددیه‌كه‌ی به‌ هاوكاری فه‌رمانده‌ یی زێره‌ڤانی به‌رێز فه‌رمانده‌ لیوا عه‌زیز وه‌ یسی په‌نا به‌خوا دوای ته‌واو بوونی ئه‌م كاره‌م له‌رێوره‌سمێكی شایسته‌دا ، په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ ڵده‌درێته‌ وه‌ .

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv