فرینكی دی یۆنگ خۆشحاڵی خۆی به په‌یوه‌ندیكردنی به‌ڕیزی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ربڕی
یاریزانی هۆله‌ندی فرینكی دی یۆنگ خۆشحاڵی خۆی به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ربڕی، دی یۆنگ دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، له لایه‌ن تیپه نوێیه‌كه‌یه‌وه به فه‌رمی پێشكه‌شی راگه‌یاندنه‌كان كرا‌و له یاریگای كامپ نۆ له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران، لێهاتوویی خۆی له یاریكردن به تۆپ پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد
دواتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك منداڵ یاری تۆپی پێی ئه‌نجامدا، یاریزانه هۆڵه‌ندیه‌كه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بارسێلۆنا خه‌ونی منداڵیم بووه، بۆیه خۆشحاڵم كه دواجار به‌و خه‌ونه گه‌یشتم و هاتمه ریزی ئه‌و تیپه‌و شانازی به پۆشینی درێسی یانه نوێیه‌كه‌م ده‌كه‌م و سوپاسی ئاماده‌بوونی ئه‌م هه‌موو هانده‌ره وه‌فاداره ده‌كه‌م
دی یۆنگ گوتیشی شێوازی یاریركردنی بارسێلۆنام زۆر به‌دڵه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له شێوازی یاریكردنی یانه‌ی ئه‌یاكس زۆر نزیكه، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و یاریزانه دووپاتیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و هه‌یه له نێوان هۆله‌نداو یانه‌ی بارسێلۆنا، ئومێدیشی خواست ببێته یه‌كێك له باشترین یاریزانانی هۆله‌ندا له ڕیزی بارسێلۆنا
جێگای باسه بارسێلۆنا دوای ركابه‌ریه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان دواجار توانی تواناكانی دی یۆنگی ته‌مه‌ن بیست‌ودوو ساڵان به‌ده‌ست بێنێت و گرێبه‌ستێكی به بڕی حه‌فتاوپێنج ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه واژووكرد.
- Log in to post comments