پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە

ڕۆژانی شەممە پشووی فەرمی دەبێت

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەكی لەبارەی دەوامی ڕۆژانی شەممە لە بەرێوەبەرایەتییەكەیان بڵاو كردەوە.

ئێوارەی دوێنێ 5/7/2019، بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا  بڵاویكردەوە كە كە لەمەدوا ڕۆژانی شەممە پشووی فەرمی دەبێت لە بەرێوەبەرایەتییەكەیان بەپێی بڕیارێكی ڕەگەزنامەی گشتی لە بەغدا.

پاسپۆرتی هەولێر لە ڕاگەیاندراوەكەشدا داوای لە هاووڵاتییان كردووە كە ڕۆژانی شەممە سەردانیان نەكەن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان.
لە سەرەتای ئەم مانگە ، پاسپۆرتی هەولێر لە ئاگادارییەكەدا ڕایگەیاندبوو: بەهۆی زۆری مامەڵەی هاووڵاتییان، حكوومەتی عیراق و هەرێم بریاریاندا كە پشووی ڕۆژانی شەممە لە بەڕێوبەرایەتییەكانی پاسپۆرتی عیراق و كوردستان نەمێنێت

 

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی