بۆ یه‌كه‌م جار له‌ زاری كرمانجی فیلم نمایش كرا

له‌ پلانیشماندایه‌ هه‌فتانه‌ فیلمێك نمایش بكه‌ن

له‌ ناو باخچه‌ی ده‌زگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگه‌یاندن، فیلمێك نمایشكرا.

هێمن ره‌شاد، رێكخه‌ری ئه‌م چالاكییه‌ گووتی" نه‌بوونی سینه‌ما له‌ سۆران و نه‌مایش نه‌كردنی فیلم بۆشاییه‌كی زۆر زه‌قه‌، كۆمه‌ڵێك گه‌نج بیرمان له‌وه‌ كرده‌وه‌، به‌ پێ توانا ئه‌م بۆشاییه‌ نه‌هێڵن، بۆیه‌ بڕیارماندا هه‌فتانه‌ فیلمێك نمایش بكه‌ین، ده‌زگای زاری كرمانجی ته‌واوی ئاسانكارییه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردین، بۆیه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ گه‌نجان و فیلم دۆستان، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ناو باخچه‌ی زاری كرمانجی فیلمێكمان نمایش كرد، له‌ پلانیشماندایه‌ هه‌فتانه‌ فیلمێك نمایش بكه‌ن".

زیاتر گووتی" نمایشكردنی یه‌كه‌م فیلم زیاتر بۆ ئێمه‌ ئه‌زموونی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م بوو، بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ داهاتوو چۆن بتوانین به‌ باشترین شێوه‌ فیلم نمایش بكه‌ن".

كوردستان تیڤی/ كامران