ئه‌مریكا.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 23 كه‌س برینداربوون

به‌هۆى دزه‌كردنى غازه‌وه‌ روویدا

به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌ى بى سێ نیوز، له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ویلایه‌تى فلۆریدا به‌لانى كه‌م 23 كه‌س برینداربوون و له‌ نێویاندا دۆخى ته‌ندروستى دوانیان ناجێگیره‌.

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مۆڵێك له‌ شارى پلانته‌یشن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوورى ویلایه‌تى فلۆریدا سه‌ر به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌هۆى دزه‌كردنى غازه‌وه‌ روویدا و 22 كه‌س و منداڵیك برینداربوون و ره‌وشى ته‌ندروستى دووانیان ناجێگیره‌. 

جه‌ویل گۆردن سه‌رۆكى بنكه‌ى ئاگركوژێنه‌وه‌ى شارى پلانته‌یشن رایگه‌یاند: برینداره‌كانمان هه‌موو ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كردوون و به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانێكى زۆر به‌ر سه‌نته‌رى له‌ش جوانى لوس ئه‌نجولس و چێشخانه‌یه‌كه‌ى پیتزا كه‌وتووه‌ شوێنه‌كانى دیكه‌ى كاركردنیش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و شه‌قامى به‌رده‌م مۆڵه‌كه‌ به‌رووى هاتووچودا داخراون.