ئه‌مرۆ و سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

موچه‌ى مانگی 4

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 8 ى 7 ى 2019 ، مووچه‌ى مانگی 4 ى هه‌ریه‌ك له‌یه‌كه‌ى 70 ، 80 ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 9 ى 7 ى 2019  مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ راشیگه‌یاند كه‌بۆ رۆژانى دواتر و له‌كاته‌كانى دیكه‌دا به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت 

شوان عه‌زیز