ئێران به‌چڕی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان تۆپباران ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستدانى لێكه‌وته‌وه‌

په‌یامنێری كوردستان تیڤى


مه‌هدی داود په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ،  تۆپخانه‌كانى وڵاتى ئێران به‌چڕی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان تۆپباران ده‌كه‌ن


راشیگه‌یاند ھەر یەك لە گوندەکانی بەربزین، دێرێ، داسنیا، تەلان، بێ قەپوشک، دوستانا له‌ده‌ڤه‌ری برادۆست  كەوتوونەتە بەر تۆپبارانەكە و لە ئەنجامی تۆپبارانه‌كه‌  کچێکی 18 ساڵە بەناوی زەیتون قادر شەھید بوو، دووكه‌سى دیكه‌ به‌ناوه‌كانى  سیروان قادر تەمەن 23 ساڵ  و ئیسماعیل قادر 14 ساڵ بریندار بوون كه‌هه‌ر سێ كیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن


مه‌هدی داود راشیگه‌یاند كه‌ تۆپبارانه‌كه‌ى وڵاتى ئێران بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ر سیده‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌  تا ئێستا جگه‌ له‌زیانى گیانى و برینداربوون  زیانىیش به‌ر ڕه‌زو زه‌وی و زاری هاوڵاتیان كه‌وتووه‌ 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز