نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات
به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێ، به‌وپه‌ڕی تواناوه پشتیوانی و هاوكاریی سه‌ركه‌وتنی كاری ئێوه و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت ده‌كه‌م.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی – یه .
به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
سڵاو و ڕێز..
خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی دا به به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران و به كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌گه‌رمی پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م.
ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و قووڵكردنه‌وه‌ی دیموكراسییه له هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌نجامی ویست و خۆڕاگری و هاوكاریی هاووڵاتیان و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و دۆست و پشتیوانانی گه‌له‌كه‌مان.
ئێوه شایسته‌ی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تی و متمانه‌یه‌ن، دڵنیام ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆتان و تیمهكهتان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی كاركردنمان بۆ پاراستن و پێشخستنی دۆزی گه‌له‌كه‌مان و پیاده‌كردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به زۆر قۆناغی هه‌ستیار و سه‌ختدا تێپه‌ڕی، هیوادارم ئه‌و سه‌ختیانه نه‌بینینه‌وه و هه‌موو تواناكان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌وتنی زیاتری كوردستان ته‌رخان بكه‌ین.
دڵنیام ئێوه لێهاتووانه، چالاك و كارا به‌سه‌ر گرفته‌كاندا زاڵ ده‌بن، وره‌ی تیمهكهتان به‌رامبه‌ر ته‌حه‌ددییه‌كان به‌رزده‌كه‌نه‌وه و ئه‌نجامی باش و خوازراو به‌ده‌ستده‌هێنن. هیچتان درێخی ناكه‌ن له ئه‌رك و جێبه‌جێكردنی كاری رۆژانه و درێژخایه‌ن بۆ درێژه‌دان به دابینكردنی ئارامی، ئاسایش، گه‌شه‌ی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان.
گه‌لی كوردستان و به‌ڕێزتان و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی تواناوه پشتیوانی و هاوكاریی سه‌ركه‌وتنی كاری ئێوه و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت ده‌كه‌م.
سه‌ركه‌وتنی ئێوه و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و ته‌واوی وه‌زیره‌كان بۆ خزمه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركه‌وتنی هه‌موومان و سه‌ركه‌وتنی گه‌ل و هه‌رێمی كوردستانه.
له‌گه‌ڵ رێزمدا..
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
10/7/2019
- Log in to post comments