سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پیرۆزبایی  له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ل نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامدا

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11/7/2019 ئه‌نجام درا، سه‌عد حه‌ریری هه‌روه‌ها پیرۆزبایی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆهه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.