سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو پەیامەیدا ڕایگەیاندووە، "بە توندى ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم".
ئهمهش دەقی پەیامەکەیه:-
پەیامێکی هاوخەمى له سەرۆکی حكوومەتى هەرێمی كوردستان
بە توندى ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم.
ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.
مهسرور بارزانى
سهرۆکی ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان
11/7/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.