پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر كاندیدێكى كورد بۆ پارێزگاری كه‌ركوك رێككده‌كه‌ون و ناوی كاندیده‌كه‌ش ڕاده‌گه‌ێندرێت

په‌یامنێری كوردستان تیڤى


ئاراس ستار په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 11 ى 7 ى 2019 ،  له‌شاری سلێمانى هه‌ردوو شاندی پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ 


راشیگه‌یاند له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى پۆستى پارێزگاری كه‌ركوك تاوتوێ ده‌كرێت 


ئاراس ستار په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌سلێمانى وتیشى  چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌مرۆ هه‌ردووشاندی پارتی و یه‌كێت ى واژووی رێككه‌وتنێك بكه‌ن له‌باره‌ى كاندید بۆ پۆستى پارێزگاری كه‌ركوك و دواتر راگه‌یاندنى ناوی كاندیده‌كه‌ راده‌گه‌ێندرێت 

په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند شاندی پارتی پێكهاتوون له‌مه‌حمود محه‌مه‌د ، دلشاد شه‌هاب ،  فرسه‌ت سۆفی


وتیشى شاندی یه‌كێتیش پێكهاتوون له‌ حاكم قادر ،  خالد شوانى ، له‌تیف شێخ عومه‌ر ، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز