پلەكانی گەرما دادەبەزێت

ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌وا و پله‌كانى گه‌رمی ئه‌مرۆ و سبه‌ى هه‌ینى بڵاوكرایه‌وه‌


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان،  ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌وا و پله‌كانى گه‌رمی  ئه‌مرۆ و سبه‌ى هه‌ینى بڵاوكرده‌وه‌ 


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئەمڕۆ ئاسمانی  له‌پارێزگاكانى ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 43 ،  سلێمانی 40 ،  دھۆك 41 پلە ،  لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان بڵاویشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌سبه‌ى هه‌ینى  ئاسمان له‌پارێزگاكانى  ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت


ده‌شڵێت پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت ،  بەرزترین پلەی گەرما له‌ ھەولێر 41 پلە دەبێت.

1

1

1

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز