نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سربی سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر دیڤد گۆفینی به‌لجیكی تۆماركرد

له‌ ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ویمبلدۆنی به‌ریتانی

له‌ ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ویمبلدۆنی به‌ریتانی له‌ یاری تێنسی سه‌ر زه‌وی كه‌ سێیه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌، نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سربی توانی به‌ سێ كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ دیڤد گۆفینی به‌لجیكی برده‌وه‌

 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش سفر، شه‌ش چوار بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش‌ دیۆكۆڤیچ گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی و توانی هه‌نگاوێك له‌ نازناوه‌كه‌ خۆی نزیك بكاته‌وه‌

 له‌ یاریه‌كی دیكه‌شدا رۆبرتۆ باوتیستا ئه‌گۆتی ئیسپانی به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ گاودیۆ پێلای ئه‌رژه‌نتینی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، شه‌ش چوار، سێ شه‌ش، شه‌ش  سێ بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش‌ ئه‌گۆت هاوشێوه‌ی دیۆكۆڤیچ بلیتی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی مسۆگه‌ركرد

 له‌ یاری لوتكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتاشدا،‌ كی نیشیكۆری ژاپۆنی رووبه‌رووی رۆجێر فیدرێری سویسری بۆوه‌، له‌م یاریه‌شدا فیدرێر به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و به‌ئه‌نجامی چوار شه‌ش، شه‌ش یه‌ك، شه‌ش چوار، شه‌ش چوار سه‌ركه‌وتنی تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی و نیشیكۆریی له ‌ركابه‌ریه‌كان دوورخسته‌وه‌

 له‌ دوایین یاری قۆناغی پێش كۆتایشدا، رافائیل نادالی ئه‌ستێره‌ی ئیسپانی به‌هێزه‌وه‌ رووبه‌رووی سام كوێری ئه‌مه‌ریكی بوه‌وه‌، نادال نمایشكی جوانی پێشكه‌ش كردو هه‌رسێ كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی‌ حه‌و‌ت پێنج،  شه‌ش دوو، شه‌ش دوو به‌ سوودی خۆی ته‌واوكردو دوایین بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی بڕی‌.