بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ نه‌له‌رزێت كورسی بۆ دانرا

له‌ مێدیاكانی ئه‌ڵمانیادا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو

وه‌ك رێوشوێنێك بۆ ئه‌وه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ دووچاری له‌رزین نه‌یه‌ته‌وه‌، كورسیی بۆ دانرا.

 له‌ میانی رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی دانمارك، مێتتی فریدریكسن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ دووچاری له‌رزین نه‌یه‌ت، كورسیی بۆ دانرابوو.

مێركڵ و سه‌رۆكوه‌زیرانی میوان له‌ میانی خوێندنی مارشی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌ دانیشتنه‌وه‌ گوێیان گرت.

دوای ئه‌وه‌ی بێ هیچ كێشه‌یه‌ك رێوڕه‌سمه‌كه‌ كۆتایی هات، مێركڵ و فریدریكسن ده‌ستیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كان كرد.

دوای رێوڕه‌سمه‌كه‌ دانانی كورسییه‌كان له‌ مێدیاكانی ئه‌ڵمانیادا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.

راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ 18ی حوزه‌یرانی رابردوو له‌ میانی پێشوازیكردنی له‌ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمیر زێلانیسكی و 27ی هه‌مان مانگ له‌ میانی رێوڕه‌سمی راسپاردنی وه‌زیری دادی وڵاته‌كه‌ی له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، دووچاری له‌رزینێكی زۆر بووه‌وه‌..

سه‌رچاوه‌/ AA

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv