فیدرێری سویسری سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ڕافائێل نادالی ئیسپانی تۆماركرد

فیدرێر گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی

له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان كه‌ سێیه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له‌ یاری لوتكه‌دا كه‌ به‌ كلاسیكۆی تێنس ناوده‌برێ


 ڕۆجێر فیدرێری سویسری و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان ڕووبه‌ڕووی ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان بووه‌وه
له‌ئه‌نجامداو دوای یاریه‌كی به‌هێز، فیدرێر به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته‌ یاری كۆتایی، ململانێی نێوان ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ سێ كاتژمێرو دوو خوله‌ك به‌رده‌وام بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش حه‌وت شه‌ش، یه‌ك شه‌ش، شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو،

به‌م بردنه‌وه‌ش فیدرێری ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵ و خاوه‌نی هه‌شت نازناوی ویمبڵدۆن و بیست نازناوی گراندسلام، بۆ دوازده‌مین جار له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی گه‌یشته‌ یاری كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌