كاروانی حه‌وته‌می پێداویستییه‌كانی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی S400 گه‌یشته‌ توركیا

له‌ بنکەی ئاسمانی میورته‌د نیشتۆته‌وه


له‌ میانی ره‌وانه‌كردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی S-400، حەوتەمین فڕۆكه‌ له‌ بنکەی ئاسمانی میورته‌د نیشتۆته‌وه.‌

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، حه‌وته‌م فڕۆكه‌ی ره‌وانه‌كردنی پێداویستی و كه‌لوپه‌له‌كانی سیستەمی به‌رگریی مووشه‌كی ئاسمانیی له‌ جۆری ئێس 400ی رووسی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگره‌وه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ نیشته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر  لەجریوەیەكدا رایگه‌یاند کە ره‌وانه‌كردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی S-400، به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ كه‌ پلانی بۆ داندراوه‌.

كاروانی حه‌وته‌می سیستمه‌كه‌ بریتین له‌ پارچه‌كانی سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك، سیستەمی رادا‌ری دوور، مامناوه‌ند و نزیك مه‌ودا و پارچه‌ یه‌ده‌گه‌كانی دیكه‌ی سیستەمه‌كه‌.