هاووڵاتیان چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ستی حكومه‌تی نیوزیلاند ده‌كه‌نه‌وه‌

پۆلیس چاوه‌ڕوان ده‌كات ده‌یان هه‌زار چه‌ك ڕاده‌ست بكرێنه‌وه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ وڵاتی نیوزیلاند یه‌كه‌م مه‌ڕاسیمی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی كوشنده‌ له‌ شاری كرستچێرچ ده‌ستیپێكرد وه‌كو وه‌ڵامی حكومه‌ت بۆ هێرشه‌ كوشنده‌كه‌ی دوو مزگه‌وتی شاره‌كه‌ له‌ مانگی 3 دا.

كڕینی چه‌كی قورسی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و هێرشه‌دا به‌كارهاتبوون كه‌ 51 كه‌سی تێدا كوژرا له‌ نیوزیلاند قه‌ده‌غه‌ كرا.

له‌ شاری كرایسچه‌رچ ڕیزبه‌سترابوو له‌ كاتێكدا خاوه‌ن چه‌كه‌كان چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا نا یاسایین.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م بۆنه‌ بوو بۆ كڕینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌و زیاتر له‌ 250 چه‌ك تیایدا ڕاده‌ست كرایه‌وه‌. پۆلیس چاوه‌ڕوان ده‌كات ده‌یان هه‌زار چه‌ك له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌ ڕاده‌ست بكرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا