یاریده‌ده‌رانى تره‌مپ داوای سزادانی توركیا ده‌كه‌ن

به‌هۆى كڕینى سیستمى به‌رگریى رووسى ئێس 400

به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى بلۆمبێركى ئه‌مریكى، له‌ زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ بڵاوى كردۆته‌وه‌، یاریده‌ده‌رانى تره‌مپ پلانى سه‌پاندنى زنجیره‌یه‌ك سزان بۆ سه‌ر توركیا ده‌كه‌ن به‌هۆى كڕینى سیستمى به‌رگریى رووسى ئێس 400 و پێده‌چێت له‌ رۆژانى داهاتوو بڵاوبكرێته‌وه‌. 

ئاژانسى بلۆمبێرگ رایگه‌یاندووه‌: سزاكان بریتین له‌ سێ جۆر كه‌ ئه‌مریكا یه‌كێك له‌وانه‌ به‌رامبه‌ر توركیا ده‌گرێته‌به‌ر و سزاكه‌ش ڕازى بوونى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكاى ده‌وێت و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ش رایگه‌یاندووه‌: سه‌باره‌ت به‌ كاتى سه‌پاندنى سزاكه‌ پێ ده‌چێت ئه‌مریكا له‌ كۆتایى هه‌فته‌ى داهاتوو دواى ساڵرۆژى كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ى ساڵى 2016، دژى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان  سزاكان بسه‌پێنێت، تا خۆى به‌ دوور بگرێت له‌وه‌ى كه‌ توركیا پێشبینى ئه‌وه‌ى ده‌كرد گوایه‌ ئه‌مریكا به‌رپرس بوو له‌ كوده‌تاكه‌. 

جێى ئاماژه‌پێدانه‌ پلانه‌كه‌ له‌دواى چه‌ند رۆژێك له‌ گفتوگۆ ده‌ركرا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و به‌رگرى و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و گوته‌بێژێ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ره‌تیكرده‌وه‌ لێدوان بدات.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز