حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ مەسرور بارزانی دەکات

حزبی زه‌حمه‌تكێشان پشتگیری له‌ جێبه‌جێكردنی هێڵه‌ گشتییه‌كانی كاری كابینه‌ی نوێ ده‌كات


حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌كه‌ی ده‌كات.

حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان لەو پەیامەیدا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، تێیدا ڕایگەیاندووە: "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پێكهێنانی نۆیه‌مین كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ به‌ڕێزتان و جێگری سه‌رۆك و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین، ئومێده‌وارین پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ببێته‌ فاكته‌ری سه‌قامگیری و ئارامی، له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی و خواستی خه‌ڵكی كوردستان بێت".

ده‌قی په‌یامی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بۆ مه‌سرور بارزانی:

به‌ڕێز جه‌نابی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

سڵاوێكی گه‌رم..

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پێكهێنانی نۆیه‌مین كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ به‌ڕێزتان و جێگری سه‌رۆك و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین، ئومێده‌وارین پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ببێته‌ فاكته‌ری سه‌قامگیری و ئارامی، له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی و خواستی خه‌ڵكی كوردستان بێت.

حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پشتگیری له‌ جێبه‌جێكردنی هێڵه‌ گشتییه‌كانی كاری كابینه‌ی نوێ ده‌كات، كه‌ چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تگوزاری له‌ پێشه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆی داناوه‌، بێگومان جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارنامه‌یه‌ ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌وتن و حوكمڕانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو و به‌ڕێوه‌بردنێكی باش ده‌كات و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌باته‌ قۆناغێكی نوێ.

دووباره‌ هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

له‌گه‌ڵ رێز و پێزانینمان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.