كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری بڕیاری تێدادرا
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 18 ى 7 ى 2019 ، كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى ئاوات جەناب نوری وەزیری نوێی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو.
راشیدهگهیهنن ، لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، وەزیری دارایی و ئابووری، سەبارەت بە "هێلە گشتییەكانی بەرنامەی كاری كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان" ڕوونكردنەوەی پێویستی بۆ ئامادەبووان دا و ڕایگەیاند: " پێویستە وەزارەتمان خالە پەیوەندیدارەكانی ئەو بەرنامەیە بكاتە چوارچێوەی گشتی كاری داهاتووی خۆی، وە ئامادەكردنی و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی پەسەند كردن".
هه‌روه‌هاا لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى دارایی و ئابوری هاتووه كه لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت ڕاو سەرەنجی خۆیان لەسەر تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و كارنامەكە خستەڕوو: بڕیاردرا لە هەفتەی داهاتوو كارنامەی وەزارەت گەلالە بكرێ و بەرز بكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت سوپاس و دەست خۆشیان ئاراستەی وەزیری نوێی دارایی و ئابووری كرد بەڵێنیان دا پشتیوانی تەواوی ئەو كارنامەیە بكەن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
- Log in to post comments