ڤیدیۆ.. سه‌گێك نزیكه‌ی دوو ساڵه له‌سه‌ر شه‌قامێك چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات
دانیشتووانی شاری ناڤباكوتۆس-ی یۆنانی تووشی شۆك بوون كه بینیان سه‌گێك چه‌نده دڵسۆزی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش وای له‌و خه‌ڵكه كردووه كه هاوسۆزبن و هه‌ر له‌و شوێنه خواردنی پێبده‌ن، كه نزیكه دووساڵه ئه‌و شوێنه بهجێناهێلێت.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی Greek Reporter هه‌واڵی ده‌ڵێت: سه‌گه‌كه له‌و شوێنه ماوه‌ته‌وه كه له مانگی 11ی ساڵی 2017 خاوه‌نه‌كه‌ی له رووداوێكی هاتوچۆی دڵته‌زین گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها پێگه‌كه ده‌ڵێت: سه‌گه سپییه‌كه له‌و شوێنه جێگیربووه كه كراوه‌ته مۆنۆمێنتێكی یادگاری كه له‌نزیك شوێنی رووداوه‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دانراوه‌و هه‌رگیز ئه‌و شوێنه جێناهێلێت و له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماش ده‌چێته به‌ر سێبه‌ری دره‌خته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه.
ده‌شڵێت: ئه‌مه‌ش دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ی تووشی شۆك كردووه كه چۆن ئه‌م سه‌گه به‌ته‌نیا توانیویه‌تی شوێنی رووداوه‌كه بدۆزێته‌وه كه 12 كلیۆمه‌تر له‌ماڵی خاوه‌نه‌كه‌ی دوور بووه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
- Log in to post comments