ماڵی كتێب سێیه‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب سازكرد

كتێبی ( پڕ پڕه‌ له‌ تۆ، چۆڵ نییه‌ دڵم) له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌ و قه‌شه‌نگی ماڵی كتێب بڵاوكرده‌وه‌

ئێواره‌ی رۆژی ١٥ ی ته‌مموز له‌ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی ھه‌ولێر، ماڵی كتێب سێیه‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێكی نوێی ره‌وانشاد خاتوو كه‌ژاڵ ئیبراھیم خدر و كتێبێكی نوێی نووسه‌ر ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی ساز كرد.

 سه‌ره‌تا شاعیری پایه‌دار كه‌ریم ده‌شتی میوانی فه‌خری كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ بوو، دوو ده‌قی پڕ له‌ ئه‌فراندنی خوێنده‌وه‌ ،دواترھونه‌رمه‌ندی ئازیز ھۆشیار كه‌ریم به‌ نه‌غمه‌ی عوده‌كه‌ی و ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌كه‌ی به‌ موزیك و گۆرانی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی قه‌شه‌نگتر كرد.

 ھاوژین قه‌ڵادزه‌یی له‌ كتێبه‌كه‌ی خاتوونی ره‌وانشاد چه‌ند ده‌قێكی خوێنده‌وه‌ و نووسه‌ر ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخیش چه‌ند ده‌قێك له‌ كتێبه‌كه‌ی خۆی خوێنده‌وه‌.

شایانی باسه‌ هه‌ر له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌داپۆلێك له‌ نووسه‌ران و ھونه‌رمه‌ندانی به‌ ئه‌زموونیش خه‌ڵات كران.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

ktv