به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ.. توانستی ئافره‌تێكی مالیزی له‌ یاری تۆپی پێ ببینه‌

تا ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی هیچ حه‌زێكی بۆ تۆپی پێ نه‌بووه‌

كچه‌لاوێكی مالیزی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له‌ رێی جموجۆڵه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانییه‌وه‌ كه‌ به‌ تۆپی پێ ده‌یكات، بۆته‌ جێی باسی زۆرێك له‌ خه‌ڵك و میدیاكان.

خه‌یرونیسا ئیندانگ واهیودی ناوی ئه‌و كچه‌ باڵاپۆشه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌ رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستیگرامه‌وه‌ تواناكانی خۆی نمایش بكات ئه‌ویش به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یی ڤیدیۆیی خۆی له‌ كاتی یاریكردن به‌ تۆپ و چه‌ندین جوڵه‌ی سه‌رنجڕاكێش پێی.

ناوبراو زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌زار شوێنكه‌وتووی هه‌یه‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستیگرام و هه‌فتانه‌ چوار رۆژ سه‌رقاڵی مه‌شقه‌ تاكو بتوانێت ئه‌و توانایه‌ی خۆی بپارێزێت كه‌ یاریكردنه‌ به‌تۆپ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش كه‌ به‌ جامبازی تۆپ ناسراوه‌.

خه‌یرونیسا كه‌ له‌ به‌شی عه‌ره‌بی زانكۆی ئه‌ل مه‌دینه‌ له‌ مالیزیا ده‌خوێنێت،خولیای یاریكردنی به‌تۆپ هه‌یه‌ و جگه‌ له‌ وانه‌كانی رۆژانه‌ مه‌شق ده‌كات له‌ تۆپی پێدا.

خه‌یرونیسا له‌ لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تا ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی هیچ حه‌زێكی بۆ تۆپی پێ نه‌بووه‌ و له‌ پڕێكدا ئه‌و حه‌زه‌ی بۆ دروست بووه‌ و ده‌ڵێت، ''سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستمكرد به‌و كاره‌، كاتێك برا بچووكه‌م ده‌برد بۆ یاریكردن له‌وێوه‌ حه‌زم بۆ دروست بوو بۆ ئه‌م یاریه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌تم نه‌مده‌توانی له‌گه‌ڵ كوڕاندا یاری بكه‌م، خێزانه‌كه‌م له‌و بڕوایه‌دابوون كه‌ تۆپی پێ بۆ ئافره‌تان سه‌خته‌، منیش حه‌زم كرد كه‌ وه‌رزشێكی تایبه‌ت به‌ خۆم له‌ رێگه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ربخه‌م و تاقی بكه‌مه‌وه‌، بۆیه‌ به‌دواداچوونم كرد بۆ ستایڵێكی ئازادانه‌ی تۆپی پێ'

سه‌رچاوه‌/ AA

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

ktv

ktv