ئه‌رژه‌نتین حزبوڵای لوبنانی خسته‌ نێو لیستی تیرۆره‌وه‌

سامانه‌كه‌شی له‌ بانكه‌كانی خۆی بلۆك كرد

ئه‌رژه‌نتین حزبوڵای لوبنانی خسته‌ نێو لیستی تیرۆره‌وه‌ و سامانه‌كه‌شی له‌ بانكه‌كانی خۆی بلۆك كرد. 

ئه‌رژه‌نتین بیست و پێنجه‌مین ساڵیادی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌نته‌ری ره‌وه‌ندی جۆهی كرده‌وه‌ حكومه‌تی ئه‌رژه‌نتینیش به‌فه‌رمی میلیشیاكانی حزبوڵای لوبنانی به‌ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره‌سانه‌ تۆمه‌تبار كرد له‌ لیستی تیرۆریشدا سامانی ئه‌ندام و سه‌ركرده‌كانیشی بلۆك كرد. 

شایه‌نی باسه‌ 18ی 8ی ساڵی 1994 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك‌ سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ئیسرائیلی - ئه‌رژه‌نتینی له‌ بۆینس ئایرس پایته‌ختی ئه‌رژه‌نتین كرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامیشدا 85 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، حزبوڵا و ئێران به‌و هێرشه‌ تۆمه‌تبار كران. 

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌دا ئه‌رژه‌نتین حزبوڵای لوبنانی خسته‌ نێو لیستی تیرۆر و سامانی ئه‌و حزبه‌شی له‌ بانكه‌كانی خۆی بلۆك كرد.