ڤیكتۆر ڤاڵدێز گه‌ڕایه‌وه بارسێلۆنا
ڤیكتۆر ڤاڵدێز گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی پێشووی خۆی و پۆستێكی ڕاهێنان له یانه‌كه وه‌رده‌گرێت
له‌مباره‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ڤاڵدێز بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی تیپی لاوانی بارسا بۆ یاریزانانی ژێر ته‌مه‌نی نۆزده ساڵ واژووكردووه‌و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش یه‌ك ساڵه‌و ده‌كرێت بۆ ساڵێكی دیكه درێژبكرێته‌وه، واش بڕیاره ڤاڵدێز له بیستونۆی ئه‌م مانگه‌دا له پۆسته نوێیه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربێت، ڤاڵدێز ماوه‌یه‌كه مۆڵه‌تی ڕاهێنانی به‌شێوه‌ی فه‌رمی وه‌رگرتووه‌و له بیستوحه‌وتی مانگی داهاتوو و له یاریه‌كی گرنگدا له ئه‌مستردام تیپی لاوانی بلاوگڕانا ڕووبه‌ڕووی تیپی لاوانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام ده‌بێته‌وه، جێگای باسه ڤاڵدێزی ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵ كاروانی یاریكردنی وه‌كو گۆڵپارێز له تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی بارسێلۆنا ده‌ستپێكردووه‌و دواتر هاته ڕیزی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌و له ڕیزه‌كانیدا، شه‌ش نازناوی لالیگاو سێ نازناوی چامپیۆنس لیگ و چه‌ندین نازناوی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش هه‌ردوو نازناوی جامی جیهانی دووهه‌زاروده‌و جامی یۆرۆی دووهه‌زارودوازده‌ی بردۆته‌وه
- Log in to post comments