حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ بڕیارێكى ده‌ركرد

بڕیاره‌كه‌ ئاراسته‌ی ته‌واوی دام و ده‌زگاكان كرا

 له‌بریارێكدا حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ، ده‌وامی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ئاسایی ده‌كرێنه‌وه‌

 حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ده‌وامی ئاسایی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان له‌كاتژمێر 8 ى به‌یانى ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 3 ى دوای نیوه‌رۆ

حكومەتی هه‌رێم ده‌شڵێت ،  لە ئێستا پاشەكەوت نەماوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە، هیچ هۆكارێك نییە بۆئەوەی فەرمانبەران پابەندی دەوام نەبن، لە هەر فەرمانگە و وەزارەتێك دەوام لەو ماوەیە كەمتربێت بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی وەزیرەكەی و فەرمانبەرەكەش رێكاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

 

 

 

 

شوان عه‌زیز