پۆلیسی هه‌ولێر: باندێکی گەورەی دزی کردن دەستگیرکران

ورده‌كارییان ده‌خاته‌ڕوو


پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: باندێکی گەورەی دزی لە شاری ھەولێر دەستگیرکران و ورده‌كارییان ده‌خاته‌ڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/7/21، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: باندێکی گەورەی دزی لە شاری ھەولێر دەستگیر کران.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا پۆلیس هاتووه‌ و ده‌ڵێت: لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکاری لەسەر تاوانەکانیان دەخەینەڕوو.