ژماره‌ی نوێی گۆڤاری به‌یان به‌ چوار زاراوه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

بابه‌تی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌نرخی له‌خۆ گرتووه‌

نوێ ترین ژماره‌ی گۆڤاری به‌یان به‌ زاراوه‌كانی  سۆرانی، كرمانجی، هه‌ورامی و گۆرانی چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

ژماره‌ی نوێی گۆڤاری به‌یان له‌ به‌رپرسیارێتی  و خاوه‌ن مۆڵه‌تیی دوكتۆر ئیسماعیل موسته‌ فازاده‌ چه‌ندین بابه‌تی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌نرخی له‌خۆ گرتووه‌.

ئاوات حه‌كیم زاده‌ كاری دیزاین و گوڵزار نادری كاری تایپی بۆ ئه‌م ژماره‌ی گۆڤاری به‌یان كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن چاپخانه‌ی گوتاری سه‌قز چاپ كراوه‌

ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌م گۆڤاره‌ بریتین له‌؛ دوكتۆر ئیبراهیم ئیسماعیلپوور، هومایون محه‌مه‌دنژاد، ره‌حیم ره‌حمانی، ئێران مورادی، عه‌بدولكه‌ریم سرووش، گوڵاله‌ ستاوه‌ند، حه‌یده‌ر سه‌فه‌ری، موحسین مه‌له‌كی، ئامینه‌ سونبولی، گوڵاله‌ ستاوند، هه‌تاو خورشیدی.

ساڵانه‌ ده‌یان گۆڤاری و ڕۆژنامه‌ و حه‌وته‌نامه‌ به‌ زمانی كوردی و له‌ بواری جۆربه‌جۆر له‌ وڵاتی ئێران له‌ چاپ ده‌درێت و له‌ لایه‌ن ڕۆشنبیران و خه‌ڵكه‌وه‌ پێشوازیی باشیان لێ ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌ /جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران