ئه‌فغانستان.. له‌ هێرشێكى ئاسمانى 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ نێویاندا 3 منداڵ و 2 ئافره‌ت هه‌بووە

به‌ پێى هه‌واڵێكى ئه‌ى بى سى نیوز، به‌رپرسانى ئه‌فغانستان رایانگه‌یاندووه‌: به‌هۆى هێرشێكى ئاسمانى له‌ ناوچه‌ى بادگیس له‌ وڵاتى ئه‌فغانستان، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

عه‌بدولعه‌زیز به‌گ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بادگیس رایگه‌یاند، بنكه‌ى سوپا له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌ن یاخیبووانه‌وه‌ گه‌مارۆ دراوه‌ و چه‌ند هێلیكۆپته‌رێك هه‌وڵى نیشتنه‌وه‌یان داوه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كداره‌ یاخیبووه‌كانه‌وه‌ له‌ نێو گونده‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌، هه‌ر وڵامدانه‌وه‌یه‌كیش ژیانى گوندنشینان ده‌كه‌وێته‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌.

عه‌بدولعه‌زیز به‌گ هه‌روه‌ها گوتى: به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه‌ 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ نێویاندا 3 منداڵ و 2 ئافره‌ت هه‌بووە.

هاوكات بزوتنه‌وه‌ى تالیبان نزیكه‌ى نیوه‌ى خاكى ئه‌فغانستان له‌ ژێر كۆنترۆلى دایه‌ و وێنه‌ى منداڵە مردووەكانی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ هه‌ژمارى تویته‌رى بزوتنه‌وه‌كه‌یان و له‌سه‌رى نووسیویانه‌ هاووڵاتى مه‌ده‌نى بوونه‌ قووربانى به‌هۆى هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ له‌ ویلایه‌تى بادگیس.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز