سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته‌ تاران

بەسەردانێكی فەرمی


كه‌مێك پێش ئێستا سەرۆكوەزیرانی عێراق بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/7/2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا، گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قوڵییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و دۆخی ناوچه‌كه‌ ده‌كات.