ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌شداری له‌خولێكی ستانداری سه‌ربازیی جیهانى وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، لە چوارچێوەی هەماهەنگی سەربازی لە نێوان ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ ئەفسەرانی پێشمەرگە بە رێژەیەکی زیاتر لە ساڵانی رابردوو بەشداری مەشق و راهێنانە سەربازیەکانیان کردووە لە ولایەتە یەكگرتوەکانی ئەمریکا.
راشیدهگهیهنن ، له ئێستا خولێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مه‌شق و راهێنان له په‌یمانگای (DLI) ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه (8) ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه له چه‌ند به‌شێكی جیاجیای خوله‌كه‌دا به‌شدارن. چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و تا ئێستا به‌رده‌وامه، زیاتر له دوو بواردا (راهێنانی سه‌ربازی و زمانه‌وانی) دایه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، ئه‌و خولانه‌ی له ئه‌مریكا كه ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه تیایدا به‌شداری ده‌كه‌ن، تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌و له ئاستێكی ستانداری سه‌ربازیی جیهانیدایه.
راشیدهگهیهنن ، به‌شداربووان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ماو پێوه‌رێك، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به سه‌رپه‌رشتی تیمی تایبه‌تی هاوپه‌یمانان، هه‌ڵده‌بژێردرێن و دوای تاقیكردنه‌وه‌یان، ده‌رچووه‌كان ده‌نێردرێنه په‌یمانگای ناوبراو له ئه‌مریكا بۆ به‌شداربوون له‌و خوله سه‌ربازییانه‌دا. به گشتی خوله‌كان به‌پێی جیاوازییه‌كانیان درێژخایه‌ن و كورتخایه‌نن و له 2 تا 6 مانگ ده‌خایه‌نن.
نەقیب رێبین رۆژبەیانی یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌ره بهشداربووانهیه رایدهگهێنێت ماوەی پێنج مانگە شان بە شانی ئەفسەرە ئەمریکیەکان لە خولی سەرکردایەتی بەشدارەو یەکەم قۆناغی خولەکەی بە سەرکەوتوویی تەواوی کردوه‌و، لە قۆناغی دووەمدا دەخوێنێت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌شڵێت ئێمە وەکو کورد لە خولە نێودەوڵەتیەکان دوو ئەرکمان هەیە ، یەکەم خوێندن و بە دەست هێنانی نمرەی بەرز بۆ ئەوەی لە ناو هەموو وڵاتان بیسەلمێنین کە کورد گەلێکی زیرەک و ئازایە، دووەم نوێنەرایەتی کردنی کوردستان و ناساندنی کورد بە ئەفسەرانی سەربازیی وڵاتان و خزمه‌تگه‌یاندن به ناو‌و خه‌بات و رۆڵی پێشمه‌رگه، چونکە بوونی کوردستان لەم ناوەندە سەربازییە جیهانیانە شتێکی نوێیە و هەمیشە ئەفسەرە ئەمریکیەکان و ئەفسەرانی وڵاتانی ناتۆ كه وەکو یەک تیم لە خولەکەدان، دەپرسن و ده‌یانه‌وێ لە سەر کوردستان زانیاری زیاتریان هه‌بێت.
هه‌روها ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه وتیشی، زۆر سوپاسی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکەین بۆ رەخساندنی ئەم ده‌رفه‌ته بۆ ئێمەی پێشمەرگە، ئێمه‌ش هیوادارین لە داهاتوو بتوانین خزمەتی زیاتری کوردستان و ئاسایش و ئازادی له ناوچه‌كه‌دا بکەین و لە بواری سەربازیدا ئەو زانست و زانیاریانەی لە خولە جیهانیەکان وه‌ریده‌گرین لە پێشخستنی پێشمەرگەدا بە کاری بهێنین.
شوان عه‌زیز
- Log in to post comments