كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: له‌ مانگی 4ی ساڵی 2020 هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ 4 پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نادرێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: به‌ پلانێكی ستراتیژی و به‌ چاودێری یوئێن و چه‌ندین كه‌سی پسپۆری رێكخراوه‌ بیانیه‌كان له‌و بواری هه‌ڵبژاردن، بڕیاره‌ له‌ مانگی چواری ساڵی 2020 هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت. 

گوتیشی: دیاره‌ ‌له‌ چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌نجام نادرێت، هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ به‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت و به‌ پشت به‌ستن به‌ ماده‌ی سی وپێنجی یاسای هه‌ڵبژاردن، ژماره‌ 12 بۆ 2018، وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له‌ پارێزگای كه‌ركووكیش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی بۆ كراوه‌ و وه‌ك وردبینی له‌ تۆماری ده‌نگده‌رانی ئه‌و پارێزگایه‌ كه‌ پێشووتریش به‌ هه‌مان تۆماری ده‌نگدان له‌ كه‌ركووك هه‌ڵبژاردنی پێ ئه‌نجام دراوه‌.