ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای سه‌ماوه‌ كار بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كرێت

ڕووفاتی هاووڵاتیانی كوردی سه‌رده‌می ئه‌نفالیان تێدایه‌

ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای سه‌ماوه‌ی باشووری عێراق كار بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كرێت، كه‌ ڕووفاتی هاووڵاتیانی كوردی سه‌رده‌می ئه‌نفالیان تێدایه‌. 

بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ شاندیكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم و شاندێكی ده‌زگای شه‌هیدانی به‌غدا و تیمی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌چنه‌ پارێزگای سه‌ماوه‌. 

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شوێنی ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ دوای دۆزینه‌وه‌یان ده‌ستنیشان كرابوو، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنووری قه‌زای سه‌لمانی سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌ماوه .