عادل عه‌بدولمه‌ھدی و حه‌سه‌ن روحانی ھاوڕابوون رێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بدۆزنه‌وه‌

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆبوویه‌وه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێرای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران، ھه‌روه‌ھا چه‌ند رۆژه‌ڤێكی گرنگ تایبه‌ت به‌ پێشھاته‌كانی ره‌وشی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكران.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عادل عه‌بدولمه‌ھدی و حه‌سه‌ن روحانی ھاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ رێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا، بدۆزرێته‌وه‌.

دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌ھدی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا گه‌یشته‌ تاران.