چه‌ند گه‌نده‌ڵیه‌ك له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرا ده‌بێت

زیانی سەدان ملیۆن دۆلاری لە سامانی وڵات داوە


سەنتەری یاسایی پەرەپێدانی عێراق لە راپۆرتێکدا، گەندەڵییەکانی ئەو بانکەی بۆ بەرژەوەندیی بەرپرسانی عێراق ئاشکرا کردووە، کە زیانی سەدان ملیۆن دۆلاری لە سامانی وڵات، داوە.

ئەمڕۆ سێشەممه‌ 23ی تەمووزی 2019 ناوەندی یاسایی لە راپۆرتێكدا لە بارەی كارەكانی بانكی ناوەندی عێراقی 17 خاڵی دەستنیشان كردووە كە گومانی گەندەڵییان لەسەرە و پێی وایە بەهۆیەوە زیانی ملیارەها دۆلاری لە ئابووری عێرا قداوە.

لە كاتێكدا بە بەردەوام رەخنە لە سیاسەتی بانكی ناوەندی دەگیرت و تۆمەتبار دەكرێت بە گەندەڵی، ناوەندێكی یاسایی 17 گومانی بوونی گەندەڵی لە كارەكانی بانكی ناوەندی عێراقی كە لە ساڵانی رابردوودا ئەنجامی داون، ئاشكرا دەكات، پێی وایە بەهۆیەوە ملیاران دۆلار زیانی لە ئابووری عێراق داوە.

گه‌نده‌ڵیه‌كانیش بریتین له‌ دۆلار فرۆشراوەتە بانکەکان، بەڵام دیناری فرۆشتنەکە وەرنەگیراوە تا ئەو کاتەی بانکەکان دۆلارەکانیان فرۆشتووەتەوە.

مۆڵەتی دروستکردنی بانک بە پارە فرۆشراوە.

بەرپرسانی بانکەکە بەبێ هیچ لێکۆڵینەوەیەک، بەرامبەر وەرگرتنی پارە، مۆڵەتیان بە دروستکردنی بانک لە عێراق داوە و ژمارەی بانکەکانی عێراق ئێستا زیاترە لە بانکەکانی هەرچوار وڵاتی بەریتانی، لوبنان، ئودن و ئیمارات بە یەکەوە.
 
یەكێكی تر لەو خاڵانەی لە راپۆرتەكەی ناوەندی یاسایی ئاماژەی پێكراوە لەو 17 خاڵە، نەبوونی وردبینی و لێكۆڵینەوەیە لە بانكە نێودەوڵەتییەكان لەو پارانەی بۆیان حەواڵە دەكرێت، بۆیە هیچ دیار نییە.