وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتی سووری راگه‌یاند

بۆ زێدی خۆیان


وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: 337 هه‌زار و 729 هاووڵاتیی سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه‌ سازكرا، زانیاریی له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ سوورییانه‌ی بۆ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌و پێیه‌ش تا ئه‌مڕۆ له‌ توركیاوه‌ 337 هه‌زار و 729 هاووڵاتیی سووریی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان له‌ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات.

ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا له‌ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كاره‌كان به‌ مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی درێژه‌ی هه‌یه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، 300 مین و هه‌زار و 734 بۆمبی ده‌ستكرد تا ئه‌مڕۆ پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای توركیا و سوپای رووسیاوه‌ 19 ده‌ورییه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌ماهه‌نگ ئه‌نجامدراون.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ئه‌نادۆڵ