سه‌رۆكی تونس كۆچی دوایی كرد

له‌كاته‌كانی شه‌ودا باری ته‌ندروستی تێكچووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تونس كۆچی دوایی باجی قاید سبسی، سه‌ركۆمار تونسی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ راگه‌یاند.

سه‌ركۆماری تونس، باجی قائد سبسی ته‌مه‌ن (٩٣ ساڵ) له‌ تونسی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت كۆچی دوایی كرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تونسه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سبسی كاته‌كانی شه‌و باری ته‌ندروستی تێكچووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

شاياني باسة سبسی به‌ هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ له‌ میانی مانگی رابردوودا، سێجار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرابوو.