عومه‌ر به‌شیر بۆ به‌خاكسپاردنی دایكی له‌ به‌ندیخانه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌

له‌رێوشوێنێكی ئه‌منی توند

رۆژنامه‌یه‌كی سودانی راگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی سودان رێگه‌یان داوه‌ عومه‌ر به‌شیر، سه‌رۆكی له‌كارلادراوی سودان بۆ به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی دایكی له‌ به‌ندیخانه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ دوێنێ هه‌واڵی مردنی راگه‌یه‌نرا.

هه‌ر به‌ گوێری رۆژنامه‌كه‌ عومه‌ر به‌شیرو براكه‌ی به‌ یاوه‌ری عه‌بدولره‌حیم محه‌مه‌د حسین، وه‌زیری پێشووی به‌رگری سوودان بینراون كه‌ به‌شدارییان له‌ نوێژی جه‌نازه‌دا كردووه‌ و له‌مه‌راسیمه‌كه‌شدا هێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌یانداوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ